هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ جوانی پێست

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-01-05:16:00 - کۆدی بابەت: 5079
هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ جوانی پێست
پاراستن و گرنگیدان بە پێست

هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ جوانی پێست ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری ، زانیاری دەربارەی جوانی پێست

ناوه‌ڕۆك

خۆراک و دەرمان بۆ  جوانی پێست

بۆ لابردنی چرچ و لۆچی دەم و چاو توێکڵی بەهێ لاناو ئیسپەرتۆ دابنێ بۆ ماوەی پازدە ڕۆژ هەموو ڕۆژ بیهەژێنە دواتر ئەوە سافی دەکەین و لەناو شوشەی سەرداخراودا دایبنێن و هەموو ڕۆژ دەم و چاوی پێ چەور بکە، زیرە بە کوڵاوی یان بە خوساوی لەگەڵ ماست لێکی بدە و ڕۆژی دووجار دەم و چاوی پێ چەور بکە، ئاوی پیاز و خەیار و هەنگوین تێکەڵ بکە و دەم و چاوی پێ چەور بکە، توێکڵی کاڵەک بە تەڕی لە پێست دەخشێنین و دوای نیو کاتژمێر بەبێ سابون بیشۆرەوە، چەورکردنی بە ئاوی خەیار، لۆکە بە ئاوی ترێ تەڕ بکە و پێستی پێ چەور بکە، دوای (١٠) خولەک بەبێ سابون بیشۆرەوە، بە زەیتی بادەمی تاڵ ڕۆژی دووجار چەور بکرێت، بە زەیتی (صبار) چەور بکرێت بە تایبەتی هاوینان پێش چونەدەرەوە لەماڵ بۆ بەر خۆر.


سەرچاوەکان



905 بینین